لەگەڵ كەمبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا، تەندروستی داوایەك لەهاوڵاتیان دەكات

‌د.ئاسۆ حەوێزی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەهاوڵاتیان دەكات لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، لەخۆپارێزی كۆرۆنا سارد نەبنەوەو پابەندی زیاتری رێنماییەكان بن.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، هۆكارەكانی دابەزینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە، رێكارەكانی وەزارەت بۆ داخستنی قوتابخانە و ئەو شوێنانەی پێویست نەبوون، هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها پابەندبوونی تاڕادەیەك لەهاوڵاتیان بەڕێنماییەكان.

سەبارەت بەهاتنی وەرزی زستان و چۆنیەتی خۆپارێزی، حەوێزی روونیكردەوە، وەك وەزارەت رێكارەكان جێبەجێ دەكەن و لەزیادكردنی شوێنەكانی خزمەتگوزاری تەندروستی كەمتەرخەمی ناكەن، داواش لەهاوڵاتیان دەكەن لەخۆپارێزی سارد نەبنەوە.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كورستان، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 36 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 387 تووشبووش چاكبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:04:47:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 5740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت