ته‌ندروستیی هه‌رێم: هه‌شتی كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌شت توشبوی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و 236 كه‌سی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كورستان له ئاماری 24 كاتژمێری رابردودا رایگه‌یاندوه كه له پارێزگا‌و ئیداره و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 236 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
راشیگه‌یاندوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌شت توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 387ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
تائێستا له هه‌رێمی كوردستان 97 هه‌زار و 820 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 61 هه‌زار و 590 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 203 تووشبووش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:03:15:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت