پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا چاوه‌ڕوانی واژوی تره‌مپ ده‌كات
ئەردۆغان و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
له پێشهاتێكدا كه بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و ئابوریی ئه‌و وڵاته دڵخۆشكه‌ر نییه، ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ئاماده كردوه و په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی واژویه‌كی دۆناڵد تره‌مپه.
رۆژنامه‌ی Defense Newsی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕگه‌یه‌ك بۆ ره‌شنوسی كۆتایی پڕۆژه‌یاسایه‌ك زیادكراوه و تیایدا داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كراوه له‌پای كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی ئێس-400ی روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێنێت.
پۆپ میندینیز، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه دڵخۆشن به‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌یان زیادكردوه و ئێستا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه تره‌مپ واژوی له‌سه‌ر بكات.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا راگرتوه، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه به‌ناوی CAATSA تره‌مپ ناچار ده‌كات واژوی سزاكانی سه‌ر توركیا بكات و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی تره‌مپ.
PM:02:57:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 5168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت