رۆیته‌رز: ئێران پیلان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سیستانی داده‌نێت


وێستگه‌ نیوزـ

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌ ئێران خۆی خزاندوه‌ته‌ ناو پیرۆزترین پرۆژەی شیعەی عیراق بۆ نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مه‌زاره‌ پیرزه‌كانی نەجەف و ده‌ڵێت ئامانج له‌و هه‌نگاوی ئێران "دروستكردنی كاریگەرییە لە دیاریكردنی جێگرەوەی سیستانی".  
  
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ به‌دواداچونه‌كانیدا پشتی بە فۆتۆ و لێدوانی بەرپرسان و ئەندازیار و كرێكارانی پرۆژەی فراوانكردنی مه‌زاری نەجەف به‌ستووه‌ كە بودجەكەی 600 ملیۆن دۆلارە و باس لەوە دەكات كه‌ پڕۆژه‌كه‌ لەژێر چاودێریی ئەفسەرێكی سوپای پاسداراندایە به‌ناوی عه‌لی حه‌سه‌ن بلارك، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی سوپای پاسداران پرۆژەی دیكه‌یان زۆرە لە عیراق.  
  
ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ ئامانجی ئێران لە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مه‌زاره‌ پیرۆزەكانی عیراق ستراتیجێكی دوور مەودایە كە ئامادەییەكی هەمیشەیی لەناو ماڵی شیعەی عیراق بۆ ئێران مسۆگەر دەكات.

ده‌شڵێت كه‌ مه‌به‌ستی ئێران له‌و هه‌نگاوه‌ دروستكردنی كاریگەرییه‌ لە پرۆسەی جێگرتنەوەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعە لە عیراق.  


PM:02:33:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت