كاكه‌مین نه‌جار: له‌ هه‌ولێریش خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌ ئاساییه‌

‌كاكه‌مین نه‌جا

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێریش خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌ ساز بكرێتن كارێكی ئاساییه‌.

كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كه‌ناڵی روداوی راگه‌یاندوه‌:لە هەولێریش خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئاساییە، وەكو شارەكانی دیكەی كوردستان.

وتیشی: دەبێت لایەنە ئەمنیەكان خۆپیشاندەران بپارێزن و نابێت توندوتیژییان بەرامبەر بكه‌ن.

له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌ واژوكراوه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌لایه‌ك و رێككه‌وتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاكه‌مین نه‌جار وویه‌تی "بڕگەكانی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان جێبەجێكراوە بەتایبەت دابەشكردنی پۆستەكان".

رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و خۆپیشانده‌ران دروشمی "راپه‌ڕین"یان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ داوای هه‌رچی زوه‌ پێدانی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی سلێمانیدا  گرژی دروستبوو و گازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشانده‌ران بەکارهات و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كران كه‌ تائێستا ئازاد نه‌كراون.


PM:01:09:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت