له‌دوای 9 مانگ نرخی نه‌وتی خاوی به‌سره گه‌یشته سه‌روو 50 دۆلار
وێستگه نیوزـ
دوای رێككه‌وتنی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وتی خاوی به‌سره گه‌یشته سه‌روو 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی كانونی یه‌كه‌می 2020، نرخی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی 2% زیادی كرد و سایتی سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سوكی خاوی شاری به‌سره، 50 دۆلاری تێپه‌ڕاندوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای 9 مانگ له دابه‌زینی و نرخی نه‌وت، به‌هاكه‌ی بگاته‌وه ئاستی سه‌روو 50 دۆلار.
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به بڕی 500 هه‌زار له رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش وایكردوه پشكی عیراقیش زیاد بكات.
PM:12:14:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت