له‌ گوندێكی خانه‌قین داعش هێرشێكی كرد و دوو كه‌س برینداربوون


وێستگه‌ نیوزـ

چه‌كدارانی داعش پەلاماری گوندێكیان لە سنوری قەزای خانەقین دا و هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی، بەهۆی هێرشەکەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون.

هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش لە گوندی "تویتك" لە سنوری قەزای خانەقین كراوه‌ته‌سه‌ر  هێزەكانی حەشدی شەعبیان و تیایدا دوو هاوڵاتی ناوچەكە برینداربوون.

دوو بریندارەكە لەناو گوندەكە ماونەتەوە و بەهۆی بەردەوامی شەڕەكەوە دەرفەتی دەربازبوونیان نەبووە ڕەوانەی نەخۆشخانە بكرێن.


AM:09:10:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت