ئەدهەم بارزانی: کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی بێچارەسەر هێشتنەوەی بابەتەکان ناگرێت

‌ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی

وێستگەنیوز-

سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی بێچارەسەر ھێشتنەوەی بابەتەکان ناگرێت و ئەوەی ئەمڕۆ لەسلێمانی رویداوە جێگەی هەڵوێستەلەسەرکردنە، بۆیە پێویستە بەڕونی هەڵسوکەوت لەگەڵ میللەت بکەن.

ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بە پێی ھەموولێکدانەوەیەک کوردستان لە بارودۆخێکی یەکجار ھەستیاردایە، کە لەوانەیە زیاتر لەوە  چیتر بەرگەی بێچارەسەر ھێشتنەوەی بابەتەکان نەگرێت، ئەوەی ئەمڕۆش لە سلێمانی رویدا جێگای ھەڵوێستە لە سەر کردنێکی جدییە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە زۆر بە ڕاشکاوی پەنجە بخرێتە سەر راستیەکان و بە روونی ھەڵسوکەوت لە گەڵ  میللەت  بکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و خۆپیشانده‌ران دروشمی "راپه‌ڕین"یان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ داوای هه‌رچی زوه‌ پێدانی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.

په‌یامنێری وێستگەنیوز له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گرژی دروستبوە و گازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشانده‌ران بەکارهاتوە.

لەلایەکی دیکەشەوە لەئەنجامی دروستبوونی گرژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان دەستگیرکران، هاوکات ژمارەیەک لەرۆژنامەنوسانی کەناڵەکانی راگەیاندنیش لەسەر روماڵکردنی خۆپیشاندانەکە دەستەبەسەکراون.

ئێوارەی ئەمڕۆش میدیای زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە دوای پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەکێتی، بەبڕیاری لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران".
هـ.هـ


PM:11:55:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 18836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو