تائێستا 64 گۆڕی بەکومەڵ لەشنگال ھەڵنەدراونەتەوە

‌چەند هاوڵاتییەکی ئێزدی بەدیاری گۆڕێکی بەکۆمەڵ وەستاون

وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای شنگال و دەوروبەری لەچەکدارانی رێکخراوی داعش، 84 گۆڕی بەکومەڵ دۆزراونەتەوە و 20 لەو گۆڕانە ھەڵدراونەتەوە و روفاتەکانیان بۆ پشکنینی DNA رەوانەی بەغدا کران، بەڵام تائێستا 64 گۆڕی بەکومەڵی دیکە ھەڵنەدراونەتەوە

خەیری عەلی، بەپرسی رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەنامەکان لە شنگال بە وێستگەنیوز، لە کوی 84 گۆڕی بەکومەڵ تا ئێستا 20 گۆڕ لە شنگال و دەوورووبەری ھەڵدراونەتەوە و زیاتر لە 300 روفات دەرھێنراون و بۆ پشکنینی DNA رەوانەی بەغدا کراون.

وتیشی:" لە 15ی مانگی ئازاری 2019 دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان کراوە، سەرەتا 16 گۆر لە گوندی کۆچۆ ھەڵدراونەوە و تا ئێستا 104 لەو روفاتانەی رەوانەی بەغداکراون پشکنینیان بۆ کراوە، بڕیارە لە 31-1-2021 بە رێورەسمێک بۆ شنگال بگەڕێندرێنەوە".

بەپرسی رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوەشکرد:" تا ئێستا 64 گۆڕی بە کومەڵ لە شنگال و دەوروبەری ماون و ھەڵنەدراونەتەوە، لەئێستاشدا دو لەو گۆڕە بەکۆمەڵانە کاریان تێدادەکرێت".


PM:09:42:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو