خۆپیشاندان لەناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

‌ ناحیەی وارماوا (زەڕایەن)

وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لەهاوڵاتیانی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) لەسنوری قەزای شارەزوور بەرامبەر خراپی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

هاوڵاتیانی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) لەسنوری قەزای شارەزوور لەگردبوونەوەکەی ئەمشەویاندا رەخنەیان لەخراپی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گرت و داواشیانکرد پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسنورەکەدا دەستپێبکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و خۆپیشانده‌ران دروشمی "راپه‌ڕین"یان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ داوای هه‌رچی زوه‌ پێدانی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.

په‌یامنێری وێستگەنیوز له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گرژی دروستبوە و گازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشانده‌ران بەکارهاتوە.
هـ.هـ


PM:09:26:03/12/2020








ئه‌م بابه‌ته 18020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو