کەسێک بەتۆمەتی "قاچاخچێتی" لەدەروازە سنورییەکان دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان کەسێک بەتۆمەتی بەقاچاخ هێنانی "دوگی ئاژەڵ و وەسڵی ساختە" لە بازگەیەكی  شاری كەلار دەستگیردەکەن و لەئێستادا بەگوێرەی بڕیاری دادوەری ئەو کەسە لەزیندان راگیراوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەسنوری ئیدارەی گەرمیان کەنەیویست ناوی خۆی ئاشكرابكات بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازگەی باوەمەحمودی كەلار كەسێك كەبازرگانە بە بارهەڵگرێك دووگی ئاژەڵ و وەسڵی ساختەوە  لەلایەن ئاسایشی ناوچەكەوە دەستگیركراوە".

وتیشی، "ئەو کەسە ویستویەتی ئەو کاڵایانە بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە و بەرهەمەكانی ساخ بكاتەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەو بازرگانە دەستگیرکراوە و لەئێستادا لە زیندانە".

دیاردەی بازرگانی قاچاخ بەوتەی پەرلەمانتاران و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرەو زیادبوون چووە و لەبەشێک لە دەروازە سنورییەکانیش بەرپرسانی حزبی مامەڵە بەدەروازەکانەوە دەکەن و حکومەت دەسەڵاتی تەواوی بۆ کۆنتڕۆڵكردنی دەروازەکان نیە.


PM:09:12:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو