بەبڕیاری بریکاری وەزیری ناوخۆ، سەرجەم دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئازادكران
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی
وێستگەنیوز-
بەبڕیاری بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئازادكران، کەلەئەنجامی دروستبوونی گرژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکرابوو.
میدیای زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە دوای پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەکێتی، بەبڕیاری لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران".
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی دروستبوونی گرژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان دەستگیرکران، هاوکات ژمارەیەک لەرۆژنامەنوسانی کەناڵەکانی راگەیاندنیش لەسەر روماڵکردنی خۆپیشاندانەکە دەستەبەسەکراون.
ئێوارەی ئەمڕۆش لاهور شێخ جه‌نگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەپەیامێکدا راشیگه‌یاند، داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به ناوبانگی خۆیان و "بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و موچه‌خۆران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات، هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین به زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون".
ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و خۆپیشانده‌ران دروشمی "راپه‌ڕین"یان بەرزکردەوە.
خۆپیشاندەران كه پێكهاتوون له مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه داوای هه‌رچی زوه پێدانی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه زیاتر له 50 رۆژه وه‌ریان نه‌گرتووه.
په‌یامنێری وێستگەنیوز له سلێمانی رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گرژی دروستبوە و گازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشانده‌ران بەکارهاتوە.
هـ.هـ
PM:08:43:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت