شاسوار عەبدولواحید: کێ نارازییە لەم دۆخە با بێتە سەر شەقام
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
وێستگەنیوز-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خەڵکی ئاسایی بێ چەکە بۆ داوای مافی خۆیان، نەک هی حیزبی سیاسی، بۆیە کێ نارازییە لەم دۆخە با بێتە سەر شەقام.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێکدا کە لەپەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، "کێ نارازییە لەم دۆخە با بێتە سەر شەقام(بە منیشەوە)، کێش رازییە با لە ماڵەوە دابنیشێت و نەیەتە دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "خۆپیشاندان، خۆپیشاندانی خەڵکی ئاسایی بێ چەکە بۆ داوای مافی خۆیان، نەک هی حیزبی سیاسی، سەرکەوتن هەر بۆ گەلە و روخان بۆ دەسەڵاتە گەندەڵ و چەوسێنەرەکانە، جا ئەمڕۆ بێت یان سبەی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕهزایی چین و توێژهكان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و خۆپیشاندهران دروشمی "راپهڕین"یان بەرزکردەوە.
خۆپیشاندەران كه پێكهاتوون له مامۆستایان، فهرمانبهران و چین و توێژهكانی دیكه داوای ههرچی زوه پێدانی موچهكانیان دهكهن، كه زیاتر له 50 رۆژه وهریان نهگرتووه.
پهیامنێری وێستگەنیوز له سلێمانی رایگهیاند، له خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆدا گرژی دروستبوە و گازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشاندهران بەکارهاتوە.
هـ.هـ
PM:08:28:03/12/2020
ئهم بابهته 4560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت