دەستبەسەر 26 كلیۆگرام ماددەی‌ هۆشبەردا دەگیرێت


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر بڕی‌ 26 كلیۆ گرام ماددەی‌ هۆشبەردا گرتووە و دوو تۆمەتباریش دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەهەوڵەكانیان بۆ بنەبڕكردنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بەهاوكاری ئاسایشی ئاكرێ لەچوار ڕیانی شێخان، توانیویانە دەست بگرن بەسەر 26 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین).

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەو هەڵمەتەدا توانراوە دوو تۆمەتباریش دەستگیر بكەن كە تۆمەتبارەكان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و بەپێی ماددە 14 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.


PM:07:34:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو