واده‌ی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی بۆ پەرلەمان ئاشكرا كرا


وێستگە نیوز ـ

سەرچاوەیەكی حكومی رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران.


سەرچاوەیەكی حكومی بە سایتی مەعلومەی راگەیاند: "پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەنێرێتە ئەنجومەنی نوینەران دوای كۆتایی هێنان بە هەندێك بڕگەی تایبەت بە هەرێم كه‌ رێكەوتنی لەسەر دەكرێت".

سەرچاوەكە وتیشی: "لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وه‌زیران كۆبونەوەیه‌كی تایبەتی له‌سه‌ر ده‌كات و پێداچوونەوەی گشتگیر بەسەر پڕۆژە یاساكەدا دەكات".

ئاماژەی بەوەشدا: "ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایان كردووە كە ره‌وانه‌ كردنی پرۆژە یاساكە دوانەكەوێت".


AM:11:55:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت