وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه/ دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌كانی 70و 80 بۆ مانگی 10 دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی لێبڕینی مووچه‌شه‌وه هاتووه: دابه‌شكردنی مووچه به بڕینی رێژه‌ی سه‌دا 21 ده‌بێت، پله تایبه‌ته‌كانیش به هه‌مان رێژه و میكانزمی پێشوو واتا بڕینی سه‌دا 50 دابه‌ش ده‌كرێت.
دوێنێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:11:10:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 67448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت