جێگری پارێزگاری بەسرە: ئەمریكییەكان دەرمان و چەكی بێ‌ مۆڵەت بەقاچاخ دەهێننە عیراق

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ

جێگری پارێزگای بەسرە رایدەگەیەنێت، دەروازەی سنووری جریشان مەترسیدارترین دەروازەی سنوورییە لە عیراق كه‌لە رێگەیەوە ئەمریكییەكان دەرمانی خراپ و چەك لەو دەروازەیەوە دەهێننە عیراق.


فالح خەزعەلی، جێگری پارێزگاری بەسرە رایگەیاند: "دەروازەی جریشان بەدووری 80 كیلۆمەتر لەبەندەری سەفوانەوە دوورە، یەكێكە لە مەترسیدارترین دەروازە لە پارێزگای بەسرە كە لە رێگەیەوە لەلایەن ئەمریكییەكانەوە چەكی بی مۆڵەت و دەرمانی قەدەغەكراو دەهێنرێتە عیراق".

ئاماژەی بەوەشدا: "چەندین جارگفتوگۆمان لەگەڵ لایەنە بەرپرسەكانی ئەوناوچەیە و بەتایبەتی سەرۆك وەزیران كردووە لەوبارەیەوە بەڵام بێ سوود بووە".

وتیشی: "ئەمریكییەكان دەرمانەكان لە عیراق ساغدەكەنەوە بەبێ‌ ئەوەی بزانرێت لەچ سەرچاوەیەكە دەهێنرێت".

ماوەیەكی زۆرە دیاردەی بەقاچاخ بردنی بەرهەمی بێ‌ مۆڵەت لە سنوورەكانی هەرێم و عیراق دەستی پێكردووە بەبێ‌ ئەوەی هیچ چاودێرییەكی فەرمی لەلایەن حكومەتەوە هەبێت و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوكەسانە بكات كە كاری بەقاچاخ بردن ئەنجام دەدەن.


PM:02:33:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت