داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشی سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی عیراق راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشی سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌ك له پارێزگای سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند.
رێكخراوی داعش رایگه‌یاندوه كه به دوو موشه‌كی جۆری كاتیۆشا هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی سینیه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاندوه كه قه‌باره‌ی موشه‌كه‌كان نه‌زانراوه و بۆرییه‌كی نه‌وتی له قه‌زای بێجی كردوه‌ته ئامانج.
دوو به‌رپرسی پاڵاوگه‌كه ده‌ڵێن كه دوای ئه‌و هێرشه موشه‌كییه كاركردن له پاڵاوگه‌كه‌دا راگیراوه و موشه‌كه‌كان تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نییان پێكاوه و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه پاڵاوگه‌كه توانای چاره‌سه‌ركردنی 30 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه له نزیك بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه كه‌وتوه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كاركردن تیایدا وه‌ستاوه.
PM:09:31:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت