به‌ڤیدیۆ.. ئه‌عره‌جی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی کازمی بۆ پیاوماقولانی ناسریه ده‌دات به سپیكه‌ر
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و پیاو ماقولانی شاری ناسریه، راوێژكار ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كرد و دای به سپیكه‌ر، ئه‌ویش داوای له خه‌ڵكی ناسریه كرد دۆخی شاره‌كه هێور بكه‌نه‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق بڵاویانكرده‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ پیاو ماقولان و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناسریه‌دا كۆبوه‌ته‌وه و ئه‌عره‌جی، ته‌له‌فۆن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌كات و ده‌یدات به سپیكه‌ر تا قسه بۆ ئاماده‌بووان بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له پیاو ماقولانی ناسریه كردوه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بده‌ن و هۆشداریی داوه له هه‌ڵگیرسانی دووبه‌ره‌كی له‌و شاره‌دا.
رۆژی هه‌ینیی رابردوو لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در چونه گۆڕه‌پانی حه‌بوبی و له‌وێ خۆپیشاندانیان كرد، پاشان گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگره‌كانی سه‌در دروستبوو و 5 خۆپیشانده‌ر كوژران و 90ی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌مڕۆش حكومه‌تی عیراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه هێزێكی سه‌ربازیی زۆری ره‌وانه‌ی ناسریه كرد و لیژنه‌یه‌كیشی به‌ناوی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناسریه پێكهێنا كه قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
PM:08:50:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت