عیراق ئیدانه‌ی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات
موحسین فه‌خریزاده
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئیدانه‌ی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی كرد و رایگه‌یاند ئه‌و جۆره كارانه هاوكار نابێت بۆ سه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كردوه و وێڕای گه‌یاندنی سه‌ره‌خۆشی بۆ كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌شی كردوه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئێران په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه كه كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران پشتیوانی له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ناكات و نابێته فاكته‌ر بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
موحسین فه‌خریزاده رۆژی هه‌ینیی رابردوو له تارانی پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا، فه‌خریزاده به باڵاترین زانای بواری ئه‌تۆمیی ئێران داده‌نرا.
PM:08:33:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت