ته‌ندروستی عیراق: 55كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 55كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زارو 438 توشبووی نوێش تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، دوو هه‌زار و 438 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتۆته 542 هه‌زار و 187 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 55 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 86 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاماره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2 هه‌زار و 270كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوون چاكبونه‌ته‌وه ونهخۆشخانهیان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 472 هه‌زار و 54 كه‌س به‌رزبۆته‌وه .
PM:04:32:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت