رێزان شێخ دلێر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد
وێستگه نیوز-
رێزان شێــخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 25ی تشرینی دووه‌می 2020، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، سه‌باره‌ت به‌زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانی .
له نامه‌كه‌دا رێزان شێــخ دلێر ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌ره‌نتین مانه‌وه له‌ماڵه‌وه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانی ڕووی له‌زیادبوون كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه " به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 5هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوه كه زیاتر له3 هه‌زار و شه‌سه‌د حاڵه‌تیان ڕووبه‌روی ژنان بووه".
رێزان شێخ دلێر له نامه‌یه‌كه‌دا، داوا ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له په‌سه‌ند كردنی یاسایی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و هه‌روه‌ها داواشی له‌سه‌رۆك وه‌زیران كردووه گرنگی زیاتر بدات بهدۆسیهكانی ژنان و پاڵپشتی نوێنه‌رایه‌تی ژنان بكات له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات ودامه‌زراوه باڵاكانی وڵات.
PM:04:08:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت