ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدات بەوكەسەی زانیاری بدات لەسەر ڕابەری پێشووی جەبهەی نەسرە
وێستگه نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بری 10 ملیۆن دۆلار دەدات بەوكەسەی زانیاری بدات لەسەر (بەئەبو محەمەد جولانی) ڕابەری پێشووی جەبهەی نەسرە.
ئەمرۆچوارشەممە25ی تشرینی دووەمی 2020،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە: "بری 10 ملیۆن دۆلار دەدرێت بەوكەسەی كەزانیاری دروست بدات لەبارەی شوێنی ڕابەر و ڕێكخەری پێشووی بەرەی نەسره كه ناسراوه به (ئەبو محەمەد جولانی)".
جەبهەی نەسرهی شام بەیەكێك لەدووەمین گروپی چەكداری دادەنرێت لەدوای چەكدارانی داعشەوە كەلەساڵی 2016 ناوی خۆی گۆڕی بۆ جەبهەی فەتحی شام.
PM:03:47:25/11/2020
ئهم بابهته 1220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت