بافڵ تاڵەبانی: ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنین
بافڵ تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، ژنان بەشێکی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین.
بافڵ تاڵهبانی وتیشی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەک ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوکاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان".
دهشڵێت: "لە مامیشەوە فێربووین، رێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکانبین لە دۆسێیەکانی ژنان".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان ئهوهشی وتووه: "بەندەش دژی جیاوازی رەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمە گەڕ لەپێناو رێگرتن لەھەر توندوتیژییەک، بەھەر پاساوێک کە بەرامبەر ژنان بکرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و رێگربێت لە پێشکەوتنەکانیان، ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان".
PM:02:04:25/11/2020
ئهم بابهته 1184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت