تەندروستی هەرێم: 25 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردن به‌ كۆرۆنای راگه‌یاند، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ‌435 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 25 كه‌سیش مردوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە كە 435 تووشبووی نوێ تۆماركراون (144هەولێر، 125 سلێمانی، 135 دهۆك، 3هەڵەبجە، 25 گەرمیان، 3 ڕاپەڕین)، 324تووشبووش چاكبوونەوە (117هەولێر، 2 سلێمانی، 157 دهۆك، 5 هەڵەبجە، 43 گەرمیان)، 25تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (3هەولێر، 9سلێمانی، 2 دهۆك، 1 هەڵەبجە، 3 گەرمیان، 7 ڕاپەڕین).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان 94 هەزار و 856 كەسە، 58 هەزار و 640 تووشبوو چاكبوونەوە و سێ هەزار و 61 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:01:55:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو