لاهور شێخ جه‌نگی: باوه‌ڕمان به راماڵینی هه‌ر به‌ربه‌ستێك هه‌یه كه رێ له یه‌كسانیی ژن و پیاو بگرێت
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان رایگه‌یاند، "هه‌رگیز كیژی كوردستان، به پاشكۆییه‌تی، لاوازی و ده‌سته‌مۆكارییه ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و سیاسییه‌كان، ڕازی نه‌بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كچان و ژنانی ئه‌م كوردستانه، ڕۆڵی پێشه‌نگیان هه‌بووه له پاراستنی یه‌كێتیی و سه‌رخستنی خه‌باته ڕه‌واكه‌یدا".
وتیشی: "یه‌كێتییه‌كه‌تان به كرده‌وه، به‌ها گه‌ردوونییه‌كانی پاراستووه و، باوه‌ڕی به ڕاماڵینی هه‌ر به‌ربه‌ستێك هه‌یه، كه رێ له یه‌كسانیی ژن و پیاو بگرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، "یه‌كێتییه‌كه‌تان به بڕیار و له هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌كانی رابردووش‌دا به یاسا، زه‌مینه‌ی هه‌موار كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی كچان و ژنانی شایسته بۆ پێگه باڵا حزبییه‌كان".
وتیشی: "یه‌كێتی هه‌وڵیداوه كه كچان و ژنانی خاوه‌ن توانا و باوه‌ڕ و ئیراده، له پێگه‌ی حكومڕانییه باڵاكانی كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌ی دا، رابه‌رایه‌تی جڤاته‌كه‌یان بگرنه ده‌ست".
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی راشیگه‌یاند: "به نیگه‌رانییه‌وه له‌و رووداو و ئامارانه ده‌ڕوانین، كه هه‌ڵكشانی تاوانی دژ به كه‌رامه‌ت و پێگه و ماف و ئازادی و ژیانی كچان و ژنانی گه‌له‌كه‌مان نیشان ده‌ده‌ن".
PM:01:46:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت