پۆلیسی هەڵەبجە: لەمساڵدا 37 حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراون


وێستگە نیوز ـ
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەی 11 مانگدا 37 حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوە، ئاماژەی بەوەشدا کە توندوتیژی كه‌می كردووه‌.


وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020، ئاماری توندوتیژی پارێزگای هەڵەبجەی راگەیاند: "لەماوەی 11 مانگدا تەنها 37 دۆسیە دژبەتوندوتیژی تۆماركراوە، هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ئافرەتانیش تۆمارنەكراوە".

بەپێی ئامارەكە: "حاڵەتەكانی توندوتیژی كەمی كردووە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو كە 75 حاڵەت تۆماركراون لەساڵی 2019".

ئەمڕۆ 25ی تشرینی دووەمی 2020 رۆژی بەڕەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانە بەوهۆیەوە كەچەندین چالاكی جۆراوجۆر لەشارەكانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.


PM:01:28:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو