له‌ سلێمانی پیاوێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوسه‌ر و خه‌سووی


وێستگه‌ نیوز ـ
لە ‌ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، پیاوێک ھێرشیکردە سەر هاوسەر و خەسوی و بە چەقۆ ھەردووکیانی بریندارکرد.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: پیاوێک لە ناوچەی تاسڵوجە چووەتە سەر ماڵی خەزوری و دوو چەقۆی لە خەسوی داوە، دواتریش دوو چەقۆی دیکەی لە هاوسەرەکەی داوە و رایکردووە.

وتیشی: "دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و ھۆکاری رووداوەکەش بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی تۆمەتبارەکە رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.


AM:11:37:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو