نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگه‌ نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گه‌یشته‌ 48 دۆلار و 20 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 45 دۆلار و24 سه‌نت دەفرۆشرێت.


بەهۆی زۆربونی ژمارەی تووشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزی ده‌ڕوات، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت چه‌ند دۆلارێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:25:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت