حكومه‌تی عیراق نەوت بە پێشەکی دەفرۆشێت


وێستگه‌ نیوز ـ

سایتی بی ئێن ئێن بلومبیرغ، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ حكومەتی عیراق بەنیازە بەبڕی دوو ملیار دۆلار قەرز بكات بەرامبەر بەنەوت، ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وت و ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020، سایتی بلومبیغ نامەیەكی نهێنی عیراقی ئاشكراكرد كە تیایدا هاتووە: "بەهۆی بوونی قەیرانی داراییەوە عیراق دەیەوێت لەبەرامبەر نەوتدا بڕی دوو ملیار دۆلار قەرز بكات، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئۆپیك و نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە".
 
هەروەها ئەوسایتە ئەوەشی ئاشكراكرد، گرێبەستەكە بەم شێوەیە دەبێت كە گرێبەستی پێنج ساڵ لە مانگێكدا چوار ملیۆن بەرمیل دابین بكات، یان نزیكەی 130 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، كڕیارەكە پارەی پێشەكی یەك ساڵی دابینكردنی دەدات، بە نرخی ئێستا و نزیكەی دوو ملیار دۆلار بۆ حكومەتی عیراق دەهێنێت.

بەپێی ئەونامە نهێنیەی كۆمپانیایی بە بازاڕكردنی نەوت سۆمۆ ناردوویەتی، وەزارەتی نەوتی عیراق بەرژەوەندی خۆی هەیە لە پێشكەشكردنی مامەڵەیەكی درێژخایەن بۆ دابینكردنی نەوتی خاو لە بری پێشەكی بۆ بەشێكی كۆی بڕی تەرخانكراو، لەبەر ئەوەی كۆمپانیاكە داوای لە كڕیارە شاراوەكان كردووە تا 27ی تشرینی دووەم وەڵام بدەنەوە.  

لەنامە نهێنیەكەدا هاتووە: "بەغدا داوای لە كڕیارە شاراوەكە كردووە، كە پارە بدات لەكاتی واژۆكردنی گرێبەستەكە، 48 ملیۆن بەرمیل كە بڕیارە لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2021 باربكرێت، هەروەها ئەو ئۆفەرەی پێشكەش بەكڕیارەكە كردووە كە لەهەرشوێنێكی جیهان كەشتی باربكات".
 
لەلایەكی دیكەوە لە راپۆرتی ئاژانسەكەدا هاتووە: "بەپێی پێشبینییەكان بەرهەمی عیراق لەسەدا 12 كەمدەبێت زیاتر لەبەرهەمەكانی دیكەی ئۆپیك".


PM:06:13:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت