ئۆتۆمبیله پۆرشه‌كه‌ی داغان كرد
وێستگه نیوزـ
له‌بری ئه‌وه‌ی پێ بنێت به ئیستۆپدا، پێی نا به به‌نزین و ئۆتۆمبیله پۆرشه‌كه‌ی داغان كرد كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 11 ده‌فته‌ر دۆلار.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی پۆرش له‌كاتی پارك كردنی ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كاره‌ساتێك ده‌نێته‌وه‌و زیانێكی زۆر به ئۆتۆمبیله گرانبه‌هاكه‌ی و دوو ئۆتۆمبیلی دیكه ده‌گه‌یه‌نێت.
ڤیدیۆكه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و شۆفێره‌كه له‌پڕ خۆی به ئۆتۆمبیلێكی به‌رده‌میدا ده‌كێشێت و له‌سه‌ر دیوارێكه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و كه‌وتوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌شدا.
ده‌یلی مه‌یڵ ئاشكرایكردوه كه به‌های ئۆتۆمبیله پۆرشه‌كه ده‌گاته 110 هه‌زار دۆلار و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه شۆفێره‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی ئیستۆپ بگرێت، پێی ناوه به به‌نزیندا.
PM:11:01:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 7968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت