لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دیمەنی روداوەکە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر رێگەی پێنجوێن له‌نزیك كه‌وڵۆس ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێرداوە باس لەوەکراوە، ئێوارەی ئه‌مڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز، له‌سەر ڕێگه‌ی پێنجوێن له‌نزیك كه‌وڵۆس ڕوویدا.
ئەوەش هاتوە، بەهۆی روداوەکە شۆفێری لاندكرۆزه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك کەسی دیکەش بریندار بوون.
روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
PM:09:21:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت