هەرێم، دوای زیاتر لەمانگێك، چاكبووان لەتووشبوانی كۆرۆنا زیاترن


وێستگە نیوز-

لەهەرێمی كوردستان دوای زیاتر لەمانگێك چاكبووانی كۆرۆنا لەتووشبوان زیاترن بەجۆرێك لە 24 كاتژمێری رابردوودا 371 تووشبوو چاكبوونەوە و 361 تووشبوی نوێ تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٣٦١ تووشبووی نوێ تۆماركراون (٦٦ هەولێر، ٧٥ سلێمانی، ١٧٦ دهۆك، ٦ هەڵەبجە، ٣٠ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین)، ٣٧١ تووشبووش چاكبوونەوە (١٠٤ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٢١٢ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە، ٢٤ گەرمیان)، ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٤ هەولێر، ٦ سلێمانی، ٣ دهۆك، ٤ هەڵەبجە، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین).

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتە 92 هەزار و 938 كەس، 57 هەزار و 517 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار 977 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.




PM:03:59:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو