مەسرور بارزانی بەشداری كۆنفرانسی (ئابوری هەرێم دوای كۆرۆنا) دەكات


وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفرانسی (ئابووری هەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا) دەكات كە لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ئەمەریكاوە رێكدەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ئەمەریكا، كۆنفرانسەكە لە ڕۆژانی 23 و 24ی ئەم مانگە بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و ئەو كۆمپانیا ئەمەریكیانەی لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان دەكەن سازدەكرێت.

لە كۆنفرانسەكەدا تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، گرنگی پێدان بە ئاسایشی خۆراك، ئایندەی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق لە بواری وزە دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەكات و بەشداری لەگفتوگۆكاندا دەكات.



PM:02:40:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت