سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە


وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوخۆیی حیزب، كۆدەبێتەوە.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی لەناوچەی قەڵاچوالان لەشاری سلێمانی كۆببێتەوە و مەبەستی كۆبوونەوەكەش، تاوتوێی كاروباری ناوخۆی حزب و كوردستان و عێراقە و بڕیارە دواتریش راگەیەنراوێك بڵاوبكەنەوە.

كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2020 رۆژی شەهیدی یەكێتی بوو.


PM:02:28:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو