مه‌شهه‌دانی: زۆربه‌ی سوننه‌كان ئاوات به سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پێشوتری په‌رله‌مانی عیراق له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه حزبی به‌عسی روخاوی عیراق و هه‌ردوو حزبی ئیسلامیی سه‌ربه سوننه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامی سوننه‌دا گرتوه.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشوتری په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی پێكهاته‌ی سوننه ئاوات به سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن، ئه‌وه‌ش كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی به‌عس له عیراق ده‌كات، رای شه‌خسیی خۆیه‌تی و نه‌بونه‌ته گروپ و قه‌واره.
مه‌شهه‌دانی ئاشكرایكرد كه له‌ناو پێكهاته‌ی سوننه‌دا "شانه‌یه‌ك" دروستكراوه كه بووه‌ته بڕیار به‌ده‌ست و بڕیاره سیاسییه باڵاكانی سونه ئه‌وان ده‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه له‌و شانه‌یه‌دان به‌عس و دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ن كه ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامی سوننه‌دا گرتوه.
PM:02:07:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت