كێشه‌یه‌كی خێڵه‌كی له به‌غدا كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له باشوری به‌غدا ناكۆكییه‌ك له نێوان دوو خێڵدا رویدا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه ناكۆكییه‌كه له‌نێوان دوو خێڵدا له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت رویداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ كۆنتڕڵكردنی دۆخه‌كه چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوانه وتویانه كه به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو خێڵه‌كه‌وه، كه‌سێك كوژراوه و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوبه‌ناو كێشه‌ی خێڵه‌كی له به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقدا رووده‌دات و تیایدا چه‌كی سوك و قورس به‌كارده‌هێنرێت.
PM:01:59:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت