هۆشداری لە مەترسییەکانی بەكارهێنانی تیك تۆك لەناو سوپای عیراقدا دەدرێت
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی بارەگاکانی سوپای عیراق هەڕەشەی خراپ بەکارهێنانی، هەندێک لە بەرنامەکان دەدات، بەتایبەتی تیك تۆك، دهشڵێت: "ئهمهش وای كردووه رێكخراوه تیرۆرستییهكان سوودیان لێ ببینن".
سەنتەری میدیای دیجیتاڵ داوای کرد رێگە بە هیچ ئەندامێک لە وەزارەتی بەرگری عیراق نەدرێت كاربە بەرنامەی تیك تۆك و تۆماركردنی ڤیدیۆ لە ناو شوێنی سەربازی خۆیان بەکار بهێنن.
رێکخراوەکە وتی: "گروپە تیرۆریستییەکان دەتوانن ئەم ڤیدیۆیانە بەکاربهێنن بۆ رێکخستنی هێرشەكان دژی هێزە سەربازییەکانی عیراق، ئەمەش دەبێتە هۆی خوێن رشتن و لەدەستدانی ژیانیان".
سەنتەری ناوەندی میدیای دیجیتاڵ دووپاتی کردەوە کە وێناکردنی جل و بەرگی کلیپی سەربازخانە و سایتە سەربازییەکان، بابەتێکە و دەبێت لە کۆنتڕۆڵی ئەمنی و سەربازیدا بێت.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشكردووە کە چاودێری چەندین ئەکاونتی ئەندامانی سوپای عیراقی کردووە لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەکاتێکدا ڤیدیۆی ژیانی رۆژانەی خۆیان لەناو سەربازخانەکەیان بڵاودهکەنەوە، ئهمهش مهترسیداره و نابێت رێگهی پێبدرێت.
PM:12:22:21/11/2020
ئهم بابهته 3560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت