هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بایدن: تره‌مپ نا ئومێد بووه
وێستگه نیوزـ
راوێژكاری یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆ بایدن رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، ركابه‌ری بایدن كه‌وتوه‌ته دۆخێكی یاساییه‌وه كه تره‌مپی نا‌ئومێد كردوه.
رۆبه‌رت پاوه‌ر، راوێژكاری یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆ بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌ستوری ئه‌مریكا رێگه به یاسادانه‌رانی ولایه‌تی میشیگن ناده‌ن ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له رووی یاساییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتوه‌ته دۆخێكه‌وه كه ته‌نها نائومێدیی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردوته‌وه كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ رێگایه‌كی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیباته‌وه، تره‌مپ له رێگه‌ی یاسادانه‌ره كۆمارییه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات و ده‌نگه‌كانی چه‌ند ولایه‌تێك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بایدن پێیان وایه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ گرتویه‌تییه‌به‌ر، هه‌نگاوێكی نائاساییه و بانگهێشتكردنی ئه‌و یاسادانه‌رانه بۆ كۆشكی سپی، مانای ئه‌وه‌یه تره‌مپ بێ ئومێد بووه.
PM:08:22:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت