هه‌یفا له‌ ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا


وێستگه‌ نیوزـ

هونه‌رمه‌ندێكی میسری كلیپێكی 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری گۆرانییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هه‌یفا وه‌هبی وه‌ك كچه‌ مۆدێل نواندن ده‌كات و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی كلیپه‌كه‌یه‌.

هونه‌رمه‌ند هانی عومه‌ری، دووباره‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1995 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تیایدا هه‌یفا وه‌هبی ده‌ركه‌توه‌ كه‌ له‌وكاته‌دا وه‌ك كچه‌ مۆدێل كاری هونه‌ریی كردووه‌.

هه‌یفا له‌ سه‌ره‌تای كاره‌كانیدا وه‌ك كچه‌ مۆدێلێكی لوبنانی به‌شداریی له‌ چه‌ندین كلیپ كردوه‌، له‌وانه‌ كلیپه‌كانی جۆرج وسوف و عاسی حه‌لانی و دواتر له‌سه‌ر رێچكه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا بووه‌ گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ر و ناوبانگێكی زۆری له‌ وڵاته‌كه‌یدا په‌یدا كرد.

هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لەدایکبووی ساڵی 1976ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی "مەحرونە" لە باشوری لوبنان، دایکی میسریە و لە باوکی جیابۆتەوە و خاوەنی سێ خوشکە، یەکێکیان دوژمنی سەرسەختی هەیفایە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە خەڵاتەکەی لێسەندرایەوە.

هەیفا وەک نمایشکاری جلوبەرگ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە تەمەنی 16 ساڵیەوە کاری کردووە، بەشداری لە زۆرێک لە ڕێکلام و ڤیدیۆ کلیپەکاندا کردووە لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگەکاندا وەک عاسی حەلانی و جۆرج سوف، لەساڵی 2002 بەدواوە چووە نێو جیهانی هونەرەوە یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە "ئەوە ژیانە یاخود زەمانە" دواتر لەساڵی 2005 ئەلبومی "دەمەوێت بژیمی" بڵاوکردەوە، پاشان ئەلبومێکی بە ناوی خۆیەوە "من هەیفام" لەگەڵ "بوس واوا" بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو بە منداڵان.

هەیفا لەکاری هونەری بەردەوامە چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تری بڵاوکردەوە، جگە لەکاری هونەر چەندین کۆمپانیای دروستکردنی ئاڵتون و زیو بەناوی هەیفاوە بڵاودەکرێتەوە و ڕێکلام بۆ زۆر کۆمپانیای بازرگانی جیهانی بەناوبانگ دەکات، وەک کۆمپانیای بیبسی، چونکە بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکیشیەکەوە هەوادارێکی زۆری بەدەستهێناوە، لەساڵی 2005 لەپێشبڕکێیەکی کەناڵی لوبنانی lbc خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بەدەستهێنا.

لەدوای ساڵەکانی 2008 هەیفا دەستی بە کاری نواندن کرد و بەشداری لە چەند فیلم و درامایەکدا کرد، یەکێک لە فیلمەکان بەناوی "حلاوة روح" لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی قەدەغە کرا، بەهۆی دیمەنی وروژێنەرەوە.

هەیفا بەپلەی 49 دێت وەک یەکێک لە کاریگەرترین خانمەکانی جیهان، لەساڵی 1990 هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە پورێکی خۆیدا دەکات و کچێکی لێدەبێت بەناوی زەینەب، دواتر لەساڵی 2005 دەبێتە دەزگیرانی پیاوێکی بازرگانی سعودی بۆ ماوەی 7 مانگ و دواتر جیادەبێتەوە، لەساڵی 2009 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ پیاوێکی بازرگانی میسری بەناوی "ئەحمەد ئەبو هەشیمە"، دواتر لەساڵی 2012 لێی جیادەبێتەوە.



PM:08:53:18/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 6044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت