دڵه‌ به‌خشراوه‌كه‌ی گه‌یاند و كه‌وته‌ خواره‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

لەکاتی گواستنەوەی دڵێکی بەخشراو هه‌لیكۆپته‌رێكی پزیشکی لە سەربانی نەخۆشخانەیه‌كی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكا كه‌وته‌خوارەوە و تێكشكا.

هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ دڵه‌ به‌خشراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گواسته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یەکێک لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی دابنرێت، به‌ڵام وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ بەکتوپڕی کەوتووەتە خوارەوە و لەسەربانی باڵەخانەی نەخۆشخانەکەدا تێکشکاوە".  

هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ لەسەر باڵەخانەی نەخۆشخانەی "کیک " لە ناوچەی بۆیڵ هایتس لە لۆس ئانجلۆس كه‌وتوه‌ته‌ خواه‌روه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ سەرنشینی کە لە ناویدا بوون بەسوکی برینداربوون.

ده‌رباره‌ی دڵه‌ به‌خشراوه‌كه‌، میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرده‌ كه‌ کارمەندانی فریاگوزاری توانیویانە ئەو ساردکەرەوەیەی کە دڵە به‌شخراوه‌کەی تێدابووە بپارێزن و بەپەلە بیگەیننە ژووری نەشتەرگەری چاندنی دڵەکە و نەشتەرگەریەکەش لەکاتی خۆیدا بۆ نەخۆشەکە ئه‌نجامدراوه‌.  





PM:10:01:10/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 12072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت