میلانیا له تره‌مپ جیاده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا (ده‌قه و سه‌عات) ده‌ژمێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له كۆشكی سپی ته‌واو بێت، چونكه ده‌یه‌وێت له دۆناڵد تره‌مپ جیا ببێته‌وه، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمجارەی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.
ده‌یلی مه‌یڵ به‌پێی قسه‌كانی هاوڕێیه‌كی میلانیا به‌ناوی ئۆمارۆزا مانیگۆڵت نیومان باسی له‌وه كردوه له‌ئێستاوه هاوسه‌رگیرییه 15 ساڵییه‌كه‌ی نێوان میلانیا و تره‌مپ كۆتایی پێهاتووه و ده‌ڵێت "ئێستا میلانیا ده‌قه و سه‌عات ده‌ژمێرێت تا تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یدا نه‌مێنێت و ئه‌وكاته‌ش ته‌ڵاقی خۆی لێ وه‌ربگرێت".
وتیشی ئه‌گه‌ر میلانیا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ترمپدا داوای جیابوونه‌وه بكات و سه‌رۆك جێ بهێڵێت، ئه‌وا توسی سزا ده‌بێت، بۆیه میلانیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه تره‌مپ كۆشكی سپی به‌جێبهێڵێت، ئینجا ئه‌و كاره‌ی بكات، بگره میلانیا هانی تره‌مپ ده‌دات و ئامۆژگاریشی ده‌كات كه دان به ئه‌نجامی دۆڕاندنهكهیدا بنێت و ده‌ستبه‌رداری كورسییه‌كه‌ی بێت.
ده‌یلی مه‌یڵ له‌زاری ستیڤانی وۆڵكۆڤ، یاریده‌ده‌ری پێشووی میلانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌وكاته‌ی تره‌مپ له ساڵی 2016 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكای برده‌وه، میلانیا ده‌ستی كردبوو به گریان و پێشبینیی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد تره‌مپ ببێت به سه‌رۆك.
له‌و ساڵه‌شدا میلانیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خوێندنی بارۆن-ی كوڕی ته‌واو بكات، پێنج مانگ له نیویۆرك مایه‌وه و له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه‌چووه كۆشكی سپی، چونكه له‌وكاته‌دا میلانیا له مشتومڕی رێككه‌وتنێكی دوای جیابوونه‌وه‌دا بوو له‌گه‌ڵ تره‌مپ بۆئه‌وه‌ی تره‌مپ نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی بدات به بارۆن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه دوای چونه‌ناو كۆشكی سپیش، له‌لای تره‌مپ نه‌خه‌وتوه و هه‌ریه‌كه‌یان له ژوورێكی جیا نوستون.
PM:10:52:08/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 8720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت