ده‌نگی پێ درا ببێت به سه‌رۆك
بایدن-هەیفا-ترەمپ
وێستگه نیوزـ
له‌گه‌ڵ ئه‌و كێبڕكێ سه‌خته‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن بۆ گه‌یشتنی به كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌یكه‌ن، شتی سەیریش روودەدات، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ده‌نگده‌رێكی ئه‌مریكی ده‌نگی خۆی به هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی داوه ببێتە سەرۆکی وڵاتەکەی.
هاوڵاتییه‌كی ولایه‌تی میشیگن له‌كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2020 ده‌ستیپێكرد، له‌دوای ناوی كاندیده‌كان كه بۆی دیاریكراوه ده‌نگی پێ بدات، خۆی ناوی هه‌یفا وه‌هبیی نوسیوه و ده‌نگی به‌و خانمه لوبنانییه داوه.
هاوڵاتییه‌كه هه‌یفا وه‌هبیی كردووه به كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی خۆی و پاشان وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی گرتوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌ی جیاجیا به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ده‌نگده‌ره ئه‌مریكییه‌كه له ده‌ستپێكرد به‌تایبه‌ت له ناو چالاكوانانی لوبنان كه پشتیوانی‌یان بۆ هه‌یفا ده‌ربڕیوه، یه‌كێك له لوبنانییه‌كان نوسیویه‌تی " له‌نێوان تره‌مپ و بایدن، هه‌یفا هه‌ڵده‌بژێرین"، یه‌كێتی دیكه‌ش ده‌ڵێت "هه‌یفا وه‌هبی به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا".
هه‌یفا وه‌هبی خۆشی به‌و به‌زمه‌ی زانیووه و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، به ئیمۆجییه‌ك به‌و كاره‌ی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كه پێكه‌نیووه.
AM:09:17:06/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت