مەسرور بارزانی: پشتگیر و هاوکاری خاوه‌نكاره‌كان ده‌بین

‌مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان لەدۆخی هاوڵاتیان و خاوەنکارەکان تێده‌گه‌‌ن و پشتگیریان ده‌كه‌ن، هەروەها حکومەت بڕیاریداوە دەستبەرداری سزاکانیان ببێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، "حکومەت له‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ناو خێزانه‌كان تێدەگات، هەروەها پشتگیری له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان هاوكار ده‌بین و ده‌ستبه‌رداریان ده‌بین له‌ سزاكانیان".

پێشوتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ئەو شۆفێرانەی پابەندی بەستنی دەمامک نابن به‌بڕی 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك شۆفێره‌كه‌ غه‌رامه‌ ده‌كرێت.


PM:10:15:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو