هاتوچۆی سلێمانی سزای ئه‌و شۆفێرانه ده‌دات كه ده‌مامك نابه‌ستن
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ ههینییهوە سزای نەبەستنی ده‌مامك لە سلێمانی لەسەر شۆفێران جێبەجێدەکرێت و بڕەکەشی 50 هەزار دینارە.
فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند"له سبەینێ ههینیەوە، سزای ئەو شۆفێرانە دەدرێت کە سەرنشینیان لەگەڵدایە و ده‌مامكیان نەبەستووە".
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ راشیگەیاندوە، پرۆسەکە لە رێگەی ئامێری (پی دی ئای)ەوە جێبەجێ دەکرێت و بڕی سزاکەش 50 هه‌زار دینار دەبێت.
بەپێی دوا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر شۆفێر سەرنشینی لەگەڵدا نەبێت و ده‌مامكی نەبەستبێت، ئەوا سزانادرێت، بەڵام بەپێچەوانەوه بە بڕی 50 هەزار دینار سزادەدرێت.
PM:07:48:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت