موقته‌دا سه‌در داوایه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌کات
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودی كرد له هه‌فته‌ی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا، مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر بكه‌نه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در نوسیویه‌تی "له روانگه‌ی یه‌كڕیزی و هێزه داوا له شانشینی سعودیه ده‌كه‌م بوار بدات له هه‌موو جیهانه‌وه سه‌ردانی مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر بكرێت به جێبه‌جێكردنی رێنماییه یاسای و ته‌ندروستییه‌كان."
سه‌در ده‌ڵێت پێویسته موسڵمانانی جیهان و ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ریان خۆش ده‌وێت له یادی له‌دایكبوونیدا له 12ی مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مه‌وه تا 17 هه‌مان مانگ سه‌ردانی مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پێی وایه كه هه‌فته سه‌ردانی مه‌زاری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ سه‌رخستن و دڵسۆزی ده‌ربرینه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و به‌لادانی ناكۆكیی تایه‌فی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆسه‌ر رێچكه‌ی راست.
PM:05:58:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت