سه‌ركرده‌یه‌كی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا هێرشده‌كاته‌سه‌ر موسڵمانان
مارین لۆپان،
وێستگه نیوزـ
سه‌ركرده‌یه‌كی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری نیس-ی وڵاته‌كه‌ی به "دڕندەیی ئیسلامی" وه‌سفكرد و داوای كرد وه‌ڵامی توندی ئیسلامییه‌كان و موسڵمانان بدرێته‌وه.
مارین لۆپان، خانمه سه‌رۆكی حزبی "به‌ره‌ی نیشتمانی" راستڕه‌وی فه‌ره‌سنا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری نیس نوسیویه‌تی"هه‌موو بیرمان له‌لای قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان و خه‌ڵكی شاری نیسه كه دووباره دڕنده‌یی ئیسلامی به‌رۆكی گرتنه‌وه".
له جریوه‌یه‌كی دیكه‌شدا ده‌ڵێت "زیادبونی كرده‌وه‌ی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئیسلامی دژی هاوڵاتانی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانمانه‌وه به ئامانج بنبڕكردنی ئیسلامیه‌ت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە ھێرشەکەشدا و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون.
کریستیان ئێسترۆسی، شارەداری نیس رایگەیاند: ئەم ھێرشەی ئەمڕۆ بە چەقۆ لە کەنیسەی نۆتر دام دو نیس ئەنجامدراوە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، ھێرشکەرەکەیان دەستگیرکردوە و پێدەچێت ھێرشەکە تیرۆرستی بیت.
ماڵپەڕی ئیورۆپ یەکی فەرەنسی بڵاوی کردوەتەوە، "پیاوەکە بە چەقۆ ھێرشەکەی لە کەنیسەکە ئەنجامداوە و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن".
رۆژی 16ی ئەم مانگە، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا مامۆستایەک لە لایەن قوتابییەکەوە کوژرا، دوای ئەوەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی وەک وانە پیشانی قوتابییەکانی دابوو.
PM:05:00:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت