دوای لە دەستدانی قاچێکی مێردەکەی ته‌ڵاقی دا
وێستگه نیوزـ
زەینەب مه‌یسه‌ر، ژنێكی خه‌ڵكی موسڵه و دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو شەری موسڵدا قاچێکی لە دەستداوه، مێردەکەی لێی جیابوه‌ته‌وه.
زەینەب مەیسەر، ئێستا شاری موسڵ دەژی له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "لەناو ژیانێکی سروشتی‌دا دەژیام، لە تەمەنی 15 ساڵیدا ھاوسەرگیریم كرد و لەگەڵ ھاوسەرەکەم بەخۆشی دەژیاین."
له‌سه‌ر چیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچی، مه‌یسه‌ر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "رۆژێک سەردانی کەسوکارەکانم کرد لەو ناوچەیەی ماڵی ھاوسەرکەمی لێ‌بوو، ئەو دەڤەرە لە قوناغی رزگاکردندابوو، خەڵک پێكرابوون، شەر و پێکدادان ھەبوو، ماڵمان چوڵکرا و دواتر بە تەواوی خاپورکرا و له شه‌ڕی رزگاركردنه‌كه‌دا قاچێکم لە دەستدا."
ئه‌و ژنه گه‌نجه ده‌ڵێت كه دوای ئەوەی ھاوسەرەکەی پێی زانیوه کە قاچیکی لە دەستداوە، بێ به‌زه‌ییانه لێی جیابوه‌ته‌وه و ته‌ڵاقی داوه.
ئێستا مەیسەر بە تەنیایە و لە بارودۆخێکی ناخۆشدایە و ناتوانێت ھیچ کارێک بكات، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش وەک پێویست ھاوکاریی ناکەن.
PM:08:14:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت