باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سعودیه هاوڵاتیانی له هێرشی موشه‌كی ئاگادار كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عه‌ره‌بستانی سعودی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری روودانی هێرش به موشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاگادار كرده‌وه.
له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بڵاویكردوه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی داوای له ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكیانه كردوه كه ئێستا له سعودیه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن و له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر هێرشێك كه له‌وانه‌یه به موشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بكرێت، ئاگاداری خۆیان بن.
باڵیۆزخانه‌كه رایگه‌یاندوه كه له‌كاتی بیستنی زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه ئه‌گه‌ر له ماڵدا بوون بچنه نهۆمی خواره‌وه یان خۆیان بخه‌نه پاڵ دیواری ژووره‌كان و له په‌نجه‌ره و شوێنه كراوه‌كان به‌دوور بن.
ئاگادارییه ئه‌منییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سعودیه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن دووجار به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیانكردوهتهسهر فڕۆكه‌خانه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی.
PM:06:31:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت