جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: له‌مڕۆوه هه‌ر كه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت به بڕی 20 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر
وێستگه نیوز ـ
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی 20 هه‌زار دینار له هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.
هێمن قادر، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كه له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه بدات ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه ده‌دات دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی وه‌ك جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوبردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت: "له هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به دوو ملیۆن دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێستا دۆخی هه‌ولێر له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه و ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه".
وتیشی: "چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی لای ئێمه ئه‌سته‌م بووه به‌تایبه‌تی له‌چاودێری چڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئێستا شوێنیان نییه".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر راگەیەنراوێکی 12 خاڵی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکەسێک پابەندی رێنمایەکان نەبێت سزادەدرێت و سەرجەم هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه و سەرجەم کۆبوونەوەکانیشی قەدەغەکرد.
ره‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تادێت خراپتر ده‌بێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٨٢٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و 440 حاڵەتی چاكبوونەوە و 25 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا زیاتر لە 68 هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر 40 هەزاریان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 314 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.
AM:11:29:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت